خبر 2019-05-11 13:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دۆڵی سۆی باپیر و گەرووی كەوەرت لە دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکەن.

کوردپرێس: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی سۆی باپیر و گەرووی كەوەرت لە دەڤەری برادۆست بۆردوومان كرد، بۆردوومانەکە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە نزیک گوند و ئاواییەکان بووە و لەو بارەیەوە هاوڵاتیانی سنوورەکە بە ڕۆژنیوزیان وتووە: هەرچەندە بۆردوومانەکە زیانی گیانی بە دانیشتوانی سنوورەکە نەگەیاندوە بەڵام زیانی بە ڕەزوباخەکانی هاوڵاتیان و ژینگەی هەرێمەكە گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیان و گوندنشینان دروست كردووە.

سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی ئەندامانی پەکەکە بەردەوام ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.