سەركردەیێكی پەكەكە ھەواڵی گیان لەدەستدانی ڕەت دەكاتەوە
بەشی تورکیا- ره‌زا ئاڵتوون، ئه‌ندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)هه‌واڵی كوشتنی له‌لایه‌ن توركیاوه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌زا ئاڵتوون له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تەلەڤزیۆنی میدیا ھەبەری نزیک له په‌كه‌كه رایگه‌یاند: بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی دووره له راستییه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه میدیای توركیا شه‌ڕی ده‌روونی لەگەڵ په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی توركیا به‌لارێدا ببەن.
ئەو سەركردەیەی پەكەكە گوتیشی: "پێویسته خه‌ڵک به هۆشیارییه‌وه بڕوانێته هه‌واڵه‌كانی نێو میدیاكانی توركیا و زۆر گرنگی پێنه‌ده‌ن".
ئەمە دوای ئەوە دێت پێشتر لە چەند میدیایێكی سەر بە حكوومەتی توركیا و ئاكەپە ھەواڵی كوژرانی رەزا ئاڵتون و ژمارەیێک سەركردەی دیكەی پەكەكە بڵاو كرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران