شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری ئێران ڕوو دەدات
بەشی تورکیا- لە پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە نزیک سنوورەکانی ئێران سەربازێکی تورک کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی هابەر 7 ڕایگەیاند بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕێکی چەکداری لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە نزێک سنووری ئێران ڕووی داوە و بەو هۆیەشەوە سەربازێکی تورک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.
سەرچاوە ئەمنییەکان وتوویانە لە سنووری "دیلۆجۆ"ی سەر بە پارێزگای ئیغدیری تورکیا کە نزیک لە مەرزەکانی ئێران هێزەکانی پەکەکە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیێکی سەربازیی هێزی سنوورپارێزی تورکیا و بەوهۆیەشەوە دو هێزی سەربازیی سوپای تورکیا کوژران و بریندار بوون.
هێزەئەمنییەکانی تورکیا پاش ئەو هێرشە ئوپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازییان لە ناوچەکە دەست پێکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران