یابان شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێک بە خێرایی 500کم دروست ده‌كات
بەشی زانست و تەکنەلۆجیا- یابان شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێكی دروست كرد كه خێراییه‌كه‌ی جیهان سه‌رسام ده‌كات و له‌ماوه‌یێكی كورتدا به سه‌دان كۆلیمه‌تر ده‌بڕێت.
کوردپرێس: شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره بارهه‌ڵگره كاره‌باییه نوێیه‌كی یابان كه ناوی Alfa-X ه‌و له‌توانایدا هه‌یه له يه‌ک سه‌عاتدا 500كم ببڕێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه كه تائێستا خێراترین شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر توانیویه‌تی له یه‌ک سه‌عاتدا 360كم ببڕێت.
پێشتریش له لایه‌ن چین-ه‌وه شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێک به‌ناوی فوشینغ هاو دروستكرا كه‌له توانایدا هه‌بوو له‌یه‌ک سه‌عاتدا 350كم ببڕێت.
له مێژووی دروست كردنی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ردا ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره كه شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێكی له‌و شێوه‌یه دروست بكرێت كه خێراییه‌كه‌ی بگاته 500كم له یەک سه‌عاتدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران