خبر 2019-05-10 07:22 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیای نوێی بواری بەرھەمھێنانی نەوت ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش کۆتایی هاتنی شەڕی داعش و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری کۆمپانیای نوێی بواری بەرھەمھێنانی نەوت ڕوو لە ھەرێم دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە دەڵێت: ئێستا لەبەر دوو ھۆکار بە شێوەیێکی بەرچاو کۆمپانیای نوێی بواری نەوت ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن. یەکەم، ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە نەوت و دووەمیش ئارامییێکی تەواو بۆ کۆمپانیاکان ھەیە.

بێوار خنسی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت لە پشتگیری کردنی کۆمپانیاکان، لەو بڕوایەدام بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم زۆر زیاد دەبێت، ئەویش لە ڕێگەی کارکردن لە بلۆکی نوێ و بیری نوێوە، کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرھەم، جا چەند زیاتر گرنگی بە کۆمپانیاکان بدرێت و ھاوکاری بکرێن، ھێندە بەرھەم زیاتر دەبێت و زۆر لە٥٠٠ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاتر دەبێت."

بێوار خنسی گوتیشی: "بەھۆی ئەو ھێمنی و ئارامییەی کوردستانەوە، ئێستا کارێکی باش بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و بەردەوام بیری نوێ لە بلۆکی نوێ دەکۆڵن و حکوومەتیش ھاوکاریی باشیان دەکات و کۆمپانیای نوێ ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن."

خنسی باسی لەوەش کرد: "بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بە شێوەیێکی بەرچاو کۆمپانیاکان ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، چوونکە دەزانن ھەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارامە بۆ کارکردن و دەوڵەمەندیشە بە نەوت، دەشزانن قازانجێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.