خبر 2019-05-10 10:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕاوێژکاری سەرکۆماری عێراق:

گرنگە هەرێم و بەغدا یەک وتاری هاوبەشیان هەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكارێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق داوا دەكات هەرێم و بەغداد یەک وتاری هاوبەشیان هەبێت لە پرسەكانی پەیوەست بە وڵاتان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سالار مەحموود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: خۆ پاراستن لە ململانێی نێوان وڵاتان لە ناوچەکە و بەتایبەتیش ئەمریکا و ئێران ئەرکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراقە، پێکەوە دەتوانرێ وتارێکی هاوبەش لە راگرتنی هاوسەنگی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق زیاتر پەیڕەو بکرێت.

سالار مەحمود وتیشی: پێویستە پەیوەندی هەمەلایەنەی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزەکان، ببێتە دەرفەتی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و دەرفەت نەدرێ وڵاتەکە ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نا دروستی دەرەکی.

سالار مەحمود جەختی کردەوە بۆ کوردیش پێویستترە هەم لە بەغدا و هەم لە هەرێم بۆ کۆی پرسەکان هاودەنگ و هاو هەڵوێستبێ، سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح بەو ئاراستەیە هەوڵەکانی چڕتر کردۆتەوە بە لەبەرچاوگرتنی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.