ئه‌ردۆغان و پووتن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- پاش په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری نێوان سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتن ئه‌نجام دا.
کوردپرێس:
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌کان سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پووتن پرسه هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن و هه‌روه‌ها پرسه‌کانی لیبیا و سووریا هه‌ڵسه‌نگێندرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان- پووتندا هه‌ردوو لا کۆک بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هاریکاری له نزیکه‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاستانا بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران