کۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کۆتایی هات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە ئاڕاستەكردنی چەند راسپاردەیێک بۆ جڤاتی نیشتمانی كۆتایی هات و بڕیارە سبەینێ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو راسپاردانە جڤاتی نیشتمانی كۆ ببێتەوە.
کوردپرێس: بەپێی میدیای رەسمی گۆڕان، جڤاتی گشتی حزبەكە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا چەند راسپاردەیێكی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی كردووە تایبەت بە پێكهێنانی حكوومەت و پێشنیارە نوێكان لەبارەی پۆستەكانی حكوومەتەوە.
هەر لەوبارەیەوە، جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: سبەینێش تایبەت بە راسپاردەكانی جڤاتی گشتی، جڤاتی نیشتیمانی كۆ دەبێتەوە و بڕیارییان لەبارەوە دەدات.
بزووتنەوەی گۆڕان، رێكەوتنێكی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتەوە لەگەڵ پارتی، ئیمزا كردووە و بۆ دەستكردن بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتیش، چاوەڕێ دەكرێت بەمزووانە پارتی و یەكێتی، رێككەوتنی كۆتایی ئیمزا بكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران