خبر 2019-04-27 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەبووبەکر بەغدادی هەوڵی گەڕانەوە بۆ عێراق دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی عێراقی ئاشکرای دەکات سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش هەوڵ ئەدات لە سووریاوە بگەڕێتەوە بۆ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیێکی عێراقی بە هەواڵدەریی ئاڕتی-ی ڕووسیای وت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە نزیکانی بەغدادیەوە دەسکەوتوون ناوبراو خەریکی داڕشتنی پلانێکە بۆ گەڕانەوەی دووبارە بۆ خاکی عێراق.

سەرچاوەکە لەمبارەوە زیاتر وتی: چەندین هەفتەیە بەغدادی هەوڵ ئەدات داخڵی عێراق ببێتەوە بەڵام ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان سوریای عێراق دەبێتەوە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت زیادی کرد: بەغدادی ئێستا لە چیاکانی ئەبووڕەجمین سەربە ناوچەی تدمری سووریادایە و جگە لە چەند کەس لە نزیکانی عێراقی و سعوودی و توونسی کەسی لەگەڵدا نەماوە.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێت بەغدادی بەهۆی نەبوونی لایەنگر لە سووریا بۆ عێراق دەگەڕێتەوە بەڵکوو دووبارە هۆگرەکانی کۆ بکاتەوە و پشتیان پێ ببەستێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.