جارێکی‌تر ده‌میرتاش دادگایی ده‌كرێت
به‌شی تورکیا- ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه بۆ دادگایی كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019 دادگای سنجا له ئه‌نقه‌ره دانیشتنێكی دیكه بۆ دادگایی كردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئه‌نجام بدات و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له ڕێگای ڤیدیۆکۆنفڕانسه‌وه به‌شداریی پێبكرێت و به‌رگریی له خۆی بكات.
جگه له‌وه‌ش ژماره‌یێک له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا ده‌بن.
شایانی باسه؛ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ڕۆژی 4-11-2016 ده‌ستگیر كراوه و زیاتر له 90 دۆسێی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران