نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی نیسانی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ویلیا‌م ڕۆبۆک جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی دژی داعش کۆ بوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و دواپێشهاته‌كان تاوتوێ کران.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش تیایدا به‌شدار بوون په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامیی ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌منیدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
تاوتوێ كردنی بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دواهه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، دۆخی ئێستای سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران