ده‌نگۆکان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی مووسڵ له ھه‌ولێر ڕه‌ت کرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ھه‌ولێر ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه پارێزگاری پێشووی مووسڵ له شاری ھه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه ڕاست نییه و ھیچ بنه‌مایێكی نییه.
کوردپرێس:
د. تاریق نووری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه گوایه پارێزگاری پێشووی مووسڵ (نه‌وفه‌ل عاكوب) له‌لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانی ھه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراوه ڕاست نییه و ھیچ بنهمایێكیشی نییه چوونكه نه لای ئاسایش و نه لای پۆلیس ده‌ستگیر نه‌كراوه."
د. تاریق گوتیشی: "تاوه‌كوو ئێستا ھیچ فهرمانێكیشمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی پارێزگاری پێشووی مووسڵ ده‌رچووبێت و به ئێمه درابێت."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ھه‌ندێک میدیای عه‌ره‌بی و ناوخۆییدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه گوایه پارێزگاری پێشووی مووسڵ له شاری ھه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران