خبر 2019-04-23 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەی باڵای شۆڕش: پێچەوانەی خواستی دوژمنان پێوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەبێت پتەو بکرێتەوە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی یاوەری ڕایگەیاند: پێوەندیی نێوان گەلانی ئێران و پاکستان پێوەندییێکی قووڵە و جەختی کردەوە پێچەوانەی خواستی دوژمنان پێوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەبێت پتەو بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتۆڵڵا خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردەوە: لە دیدارەکەدا ئاماژە بە بنەما مێژوویەکانی پێوەندیی هەردوو وڵات دراوە و ڕێبەری ڕایگەیاندووە: ئەو پەڕی شکۆی نیمچە کیشوەری هیند لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتیی موسوڵمانەکاندا بووە و گەورەترین زەبری چەوسێنەرانی بەریتانی بەم ناوچەیە لەناوبردنی شارستانییەتی ئیسلامیی بووە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەدرێژەدا ڕێزی لە کەسایەتییە گەورەکانی پاکستان گرت و باسیان لە ئیقبال لاهووری و محەمەد عەلی جناح کرد و وتیان: پێوەندیی باش لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدایە، بەڵام پێوەندییەکان دوژمنی جیدییان هەیە کە دەبێت دژی خواستی ئەوان هەنگاو هەڵبگرین هاوکارییەکان و پێوەندییەکان پەرە پێبدەین.

لای خۆیشیەوە سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاماژەی دا بە پێوەندییە مێژووییەکانی ئێران و وڵاتەکەی و ڕایگەیاند: هەندێک نایانهەوێت تاران و ئیسلام ئاباد بە یەکتر نزیک ببنەوە بەڵام ئێمە بەسەر کێشەکاندا زاڵ دەبین و هەوڵ دەدەین پێوەندییەکانی هەردوو وڵات بەهێزتر بکەینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.