خبر 2019-04-21 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کارگێڕی چەهەپە لە ئەستەنبوڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئەستەنبوڵ بە هیچ شێوەیێک سڕ ناکرێت

بەشی تورکیا- کارگێڕی حیزبی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ بە ڕۆژنامەی هابر تورکی وتووە بە هیچ شێوەیێک هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئەستەنبوڵ دووپات نابێتەوە و مومکین نیە ئەم ئەنجامە فەرمییەی ئێستا هەڵبوەشێتەوە.

کوردپرێس:

جانان کافتاچی کارگێڕی حیزبی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ بە ڕۆژنامەی هابرتورکی وتووە هەڵبژاردنی یاسایی لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە چوو و ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش بەفەرمی پشتڕاست کرایەوە و دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردن مومکین نیە. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدات و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پێنج ساڵی دیکە بۆ خولی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد ئەکرەم ئیمام ئوغڵو پاڵێوراوی سەرکەوتووی جەهەپە بۆ شارەوانیی ئەستەنبوڵ دەستی بە کاری خۆی کردووە. بەڵگەکانی ساختەکارییش جێی متمانە نین و بەو بەڵگە ساختە و لاوازانەوە ئەنجامی هەڵبژاردن سڕ ناکرێت.

کارگێڕی حیزبی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ گوتیشی: لە ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵدا زۆرینەی ئەندامانی ئاکەپە بەشدارییان پێدەکرێت و ئەوەش دەرفەتێکی باشە بۆ پێشخستنی دیموکراسییەت لە تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.