ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا:
لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر بنکەی سەربازیی سوپای سووریا 35 کەس کوژران
بەشی سووریا- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سووریا و رێكخراوی تیرۆریستی داعش له بیابانه‌كانی پارێزگای حومس روویدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چه‌كدارانی داعش كه له بیابانه‌كانی حومس گیریان خواردووه هێرشێکیان بۆسەر بنکەی سەربازیی سوپای سووریا ئەنجام دا کە بە هۆی هێرشەکەوە 35 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژران
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ژماره‌یێکیچه‌كدارانی داعش به تاكتیكی لێده و راكه، دوێنێ بۆسه‌یان بۆ سه‌ربازانی سوپای سووریا نایه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام ده‌دا دوای ئه‌وه‌ی پێكدادانی سه‌خت له نێوانیان روویدا.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له پێكدادانه‌كه‌دا ٣٥ سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون و چه‌ند کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران