وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا کۆ بوویه‌وه
به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا کۆ بوویه‌وه و هاوکارییه ستراتێژییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن تاوتوێ کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2019 خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌گه‌ڵ پاتریک شاناهان جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا کۆ بوویه‌وه.
له دیداره‌که‌ی نێوان ئاکار و شاناهان که له پێنتاگۆن به‌ڕێوه چوو پرسی هاوکارییه ستراتێژییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا تاوتوێ کرا و دوو لایه‌ن جه‌ختیان له گرنگیی هاوکاریی یه‌کتر بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان کرده‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا شاناهانی له ڕوانگه‌کانی خۆی له‌باره‌ی دروست بوونی ناوچه‌ی پارێزراو له سووریا، وه‌رگرتنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌کیی S-400 و کڕینی فڕۆکه‌کانی F-35 ئاگادار کرده‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران