کۆمکاری عه‌ره‌ب دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تورکیا له ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی سووریا- کۆمکاری عه‌ره‌ب به توندی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی تورکیا له ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا به بیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بۆلغه‌یز ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتی: کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌شداری و ئاماده‌بوونی تورکیا له ناوچه‌ی ئه‌منی گریمانه‌کراوی باکووری سووریا قبووڵ ناکات.
ئه‌بۆلغه‌یز گوتیشی: "ئێمه بڕیاری تورکیا قبووڵ ناکه‌ین و به توندی دژایه‌تیی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیا له ناو خاکی عێراق و سووریا ڕاده‌گه‌یێنین و له‌مباره‌وه هه‌ندێک بڕیارمان گرتۆته‌به‌ر که پێشتر ڕاگه‌یێندراون."
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "زلهێزێکی هه‌رێمیی گرنگ وه‌ک تورکیا ناتوانێت به بیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی خۆی بچێته ناو خاکی وڵاتێکی دیکه‌ی ناوچه‌که‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران