AKP داواکاریی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ڕاده‌ستی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه
به‌شی تورکیا- جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌و ئه‌نجامه دا و ڕایگه‌یاند: به ڕێژه‌یێكی زۆره‌وه ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه له‌باره‌ی تانه سهرووئاسایییهكانهوه و له ماوه‌یێكی زۆر نزیكدا داواكارییهکه ڕاده‌ستی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌که‌ین.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئێحسان یاڤووز جێگری سه‌رۆکی گشتیی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له توویتێکدا باسی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌و ئه‌نجامه کرد و نووسیی: به‌مزووانه تانه‌ی سه‌رووئاسایی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ده‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: مافی تانه‌ی سه‌رووئاسایی به‌كار ده‌هێنن و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌که‌ین و له ماوه‌یێکی زۆر نزیکدا داواکارییه‌که ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران