جه‌بار یاوه‌ر: وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باس له سه‌ردانی وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت: هاتنی وه‌فده‌كه بۆ تاوتوێ كردنی كاری لیژنه‌ی ڕووپێوی ناوچه‌كانه كه كاره‌كانیان ته‌واو كردووه.
کوردپرێس:
فه‌ریق ڕۆکن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی 4ی 2019 لیژنه‌ی ڕووپێوی ناوچه‌كان له به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی كاری ڕووپێوی لیژنه فهرعییهكان.
ناوبراو وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پێنج لیژنه فهرعییهكهی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی ڕووپێویی ناوچه‌كان له به‌غدا، له شاری هه‌لێر به‌ڕێوه ده‌چێت".
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که لیژنه‌ی ناوچه‌كان كاره‌كانی خۆیان ته‌واو كردووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی كاره‌كانیان ده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران