خبر 2019-04-14 06:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپیوته‌رێکى ده‌گمه‌ن بۆ بوارى پزیشکى دروست کرا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زاناکانى به‌ریتانیا کۆمپیوته‌رێکیان دروست کرد که‌ ده‌توانێت له‌ یه‌ک چرکه‌دا زیاتر له‌ 200 ملیۆن پرۆسێس هاوشێوه‌ی مێشکی مرۆڤ ئه‌نجام بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاناکانی به‌ریتانیا کۆمپیوته‌رێکیان دروست کرد و له‌ پێشانگایێکدا نمایش کرا که‌ به ‌گه‌وره‌ترین کۆمپیته‌رى جیهان داده‌نرێت و له ‌توانایدا هه‌یه‌ 200 ملیۆن پرۆسێس تۆمار بکات.

ئه‌م کۆمپیوته‌ره‌ پرۆسیسۆرێکی یه‌ک ملیونی هه‌یه‌ که‌ ناوی (Spinnaker) لێنراوه و زۆرترین خانه‌ى هه‌سته‌وه‌رى هاوشێوه‌ى مێشکى مرۆڤى هه‌یه‌.

شاره‌زاکانى ئه‌و کۆمپیته‌ره‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ کۆمپیته‌رکه‌ له‌ بوارى پزیشکیدا که‌ڵکى لێوه‌رده‌گیرێت بۆ که‌شف کردنى به‌شێک له‌ نه‌خۆشییه‌کان که‌ دووچارى کۆئه‌ندامى مرۆڤ ده‌بن.

لێکۆڵه‌ره‌کانى زانکۆی مانچسته‌ر زیاتر له‌ 10 ساڵیان بۆ دروست کردنی ئه‌م (Spinnaker)ه‌ ته‌رخان کردووه‌ و هه‌ر پارچه‌يێكى ئه‌م کۆمپیوته‌ره‌ 100 ملیۆن به‌شی تێدایه‌ که‌ ده‌توانێت هاوشێوه‌ى ده‌ماره‌خانه‌ى مێشکی مرۆڤ كار بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.