خبر 2019-04-14 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە ئیسلامییەکانی عێراق هەوڵە دوژمنکارانەکەی ئەمریکا دژ بە سوپا مەحکووم دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە گرووپە ئیسلامییەکانی عێراق بە توندی هەوڵە دوژمنکارانەکەی ئەمریکا دژ بە سوپای پاسداران مەحکووم دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپە ئیسلامییەکانی عێراق پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە کونسۆڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف هەوڵی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان کە ناوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان داناوە بە توندی ئیدانە کرد.

گرووپە ئیسلامییەکان جەختیان کردەوە کە پاڵپشتیکەری سەرەکی تیرۆریزم لە جیهاندا واشنتنە.

لەم کۆنفرانسەدا ئەبوو فرقد سەعداوی بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە نەجەف ڕایگەیاند: ئەمە هەوڵێکی بێ بنەمایە لەلایەن پاڵپشتیکەری سەرەکیی تیرۆریزمەوە واتا ئەمریکا، کە بە ئیقراری سەرکردەکانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و بەرە نوسرە ئەمریکا دامەزرێنەری ئەم گرووپانەیە.

سەعداوی ئاشکراشی کرد: یەکگرتوویی خۆان لەگەڵ میللەتی موسوڵمانی ئێران و سوپای پاسداران ڕەدەگەیێنین کە ئەگەر یارمەتی ئەوان نەدەبوو چوار تا پێنج وڵات دەڕووخان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.