خبر 2019-04-12 07:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا:

دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبۆڵ وەکوو بۆمب ڕووخێنەر دەبێت

بەشی تورکیا- تەمڵ کەرەم ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا لە وتەکانیدا ڕەخنەی توند لە هێنانە ئاراوەی پرسی دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئەستەمبۆڵ دەگرێت و دەڵێت: دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبۆڵ وەکوو بۆمب ڕووخێنەر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەمڵ کەرەم ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا ڕایگەیاند: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ خۆی شەڕ دەکات. لە لایێکەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ڕەژیمی تاکەکەسی دەکات و لا لایێکی دیکەوە هەوڵ ئەدات وێنەی کەسێکی دادپەروەر لەخۆی نیشان بدات.

ناوبراو درێژی دا: ئەم دووپرسە دژی یەکترن، بەڵام ئەردۆغان هەوڵ ئەدات هاوسەنگی لەنێوانیاندا پێکبێنێت. ئەو هەوڵ ئەدات هاوسەنگیی پێکبێنێت چوون ناچار بەم کارەیە.

تەمڵ کەرەم ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا وتیشی: بەڕای من 99.9 هەڵبژاردنەکان دووبارە ناکرێنەوە و دەزگای داد ئەم حوکمە دەرناکات. بەڵام ئەگەر بڕیاری دووپات کردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبۆڵ بدرێت ئەم بڕیارە وەکوو بۆمب ڕووخێنەر دەبێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.