خبر 2019-04-12 05:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شارەداری پاریس لە هەولێر: بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شارەداری پاریس بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، و ڕایگەیاند: "پاریس هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکات لە پرسی هاوکاری و لەخۆگرتنی ئاوارەکان".

کوردپرێس: لەبارەی سەردانەکەی ئان هیدالگۆ شارەوانی پاریس بۆ هەرێمی کوردستان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پاریس گوتی: "لە نێوان پاریس و هەولێر رێککەوتنێک ئەنجام دەدرێت تاكوو پاریس لە پرسی گواستنەوە و گەیاندن و پاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەولێر هاوکار بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و پاریس له‌ چه‌ند بوارێكی جیاواز ده‌بێت، وه‌كوو هاوكاری كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و خاشاک".

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، سیمبۆلەکانی دۆستایەتی پاریس و هەولێر ئاڵوگۆڕ کران، هاوکاری کردنی هەولێریش بەشێکی سه‌ره‌كی سەردانەکەی هێداڵگۆ بوو بۆ هه‌ولێر.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.