بڕیارەکەی ئەمریکا دژبە سوپای پاسداران نادروستە و لە عێراق پشتگیریی لێناکرێت
کوردپرێس: موسەننا ئەمین، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاو كراوەتەوە، سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەمریكا دژ بە سوپای پاسداران، رایگەیاندووە: "ئێمه خه‌می هه‌موو ده‌وڵه‌ت و دراوسێیێک و وڵاتێكمانه، ئه‌گه‌رچی كێشه‌كه، كێشه‌ی ئێران و ئه‌مریكایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به عێراقه‌وه ئێمه ئه‌م بڕیاره به‌دروست و مه‌نتیقی نازانین، چوونكه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشینه‌یێكی وانییه، هه‌رچۆن بێت ئه‌م جۆره بڕیارانه ئه‌گه‌ری پێكدانانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه و ئه‌م پێكدادانه خاكی یه‌كه‌م كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تێیدا ڕووبدات بریتییه له عێراق."
موسەنا ئەمین ئەوەشی خستۆتەڕوو: "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دژ به سوپای پاسدارانی ئێران دڵه‌ڕاوكێیێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ عێراقییه‌كان، عێراق نزیكه‌ی شه‌ست ساڵه له خوێن و شه‌ڕ تێربووه، نامانه‌وێت جه‌نگێک ڕووبدات كه مه‌یدانه‌كه‌ی عێراق بێت، ئه‌مریكا وڵاتێكی دۆسته هاوكاری عێراق بووه له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و شه‌ڕی تیرۆر به‌ڵام ده‌ستووری عێراقیش ڕێگه‌نادات كه خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق له نێویشیاندا ئێران."
ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق وتووشیەتی: "له‌ناو عێراقدا چه‌ندین گرووپ هه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ئه‌گه‌ر هه‌ر پێكدادانێک دروست بێت له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه به ئاسانی ناتوانرێت ئه‌م گرووپانه كۆنترۆڵ بكرێن."
موسەنا ئەمین وتووشیەتی "ئه‌گه‌رچی به‌پێی ده‌ستووری عێراقی نابێت خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌ڵام عێراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هێزه نییه بتوانێت سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و ڕێگه له ئێران و ئه‌مریكا بگرێت له‌حاڵه‌تی دروست بوونی كێشه‌دا بۆیه دڵه‌ڕاوكێی عێراق له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه."
بەڵام لەگەڵ ئەوەش موسەنا ئەمین پێی وایە "ڕێگای دیبلۆماسی هه‌یه، عێراق ده‌توانێت سه‌رنجی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كهی ئه‌مریكا و ئێران له‌یه‌كتر نزیک بكاته‌وه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا عێراق دیبلۆماسیه‌تی هێنده به‌هێزه بتوانێت ڕێگری له ڕودانی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئێران بگرێت؟ موسه‌نا ئه‌مین وتوویەتی "به‌ڵێ عێراق له‌م ڕووه‌وه به‌هێزه چوونكه هه‌م له‌گه‌ڵ ئێران هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی باشه، ده‌توانێت به‌ڕێگای دیبلۆماسی بڕوا به ئێران بهێنێت هه‌ندێک كار هه‌یه نه‌یكات كه‌ده‌بێته هۆی زیادبوونی ته‌نگه‌ژه‌كان."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی رەسمی په‌رله‌مانی عێراق موسه‌نا ئه‌مین جه‌ختی كردۆته‌وه "له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێموانییه هیچ هێزێكی سیاسی له عێراق پشتگیری ئه‌و ته‌نگژه و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دژ به سوپای پاسدارانی ئێران بكات، له‌به‌رخاتری ئێران نییه به‌ڵكوو له‌به‌رخاتری عێراق خۆیه‌تی تا نه‌بێته مه‌یدانی جه‌نگ."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران