AKP داوای سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی نیسانی 2019 عه‌لی ئیحسان یاڤوز جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌که‌ی ساز کرد و سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییه‌کان له ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تانه‌ی نائاسایی په‌یوه‌ست به بویوکچه‌کمه‌جه پێشکه‌ش ده‌که‌ین".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌وان داواکارییێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی "51 سندوق بژمێردرێته‌وه"یان نه‌بووه و ڕایگه‌یاند: "ژماردنه‌وه‌ی 51 سندوق هیچ مانایێکی نییه و هیچ داواکارییێکمان پێشکه‌ش نه‌کردوووه بڵێین (51 سندوق بژمێرنه‌وه)."
عه‌لی ئیحسان یاڤوز تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش که ڕێگای تانه‌ی نائاسایی به كار ده‌هێنن و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن له ئه‌سته‌نبۆڵ.
جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی ڕاشیگه‌یاند: "دڵنیا بن که له‌ودیوی تانه‌کانه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر ده‌رده‌که‌ون".
هاوکات ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتیی MHP له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: ده‌كرێت بیر له هه‌ڵبژاردنێكی نوێ بكرێته‌وه كه ویژدان ئاسووده ده‌كات.
سه‌رۆکی گشتیی MHP باس له‌وه ده‌کات که دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستییێكی دیموكراسییه و له‌بری پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی جارێكی دیكه چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و خۆشگوزه‌رانی توركیا كارێكی لۆژیكیتره.
شایانی باسه؛ داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبۆڵ له‌لایه‌ن پارتی ئاكه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانی له كاتێكدایه به گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا تا كۆتاییی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی 31ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه و ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یێنرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران