لافاوەکەی ئیلام ئەڵغام و تەقەمەنیی سەردەمی شەر دەخاتە دەرەوە
بەشی ئیلام- لافاوەکەی ئەم دواییە لە پارێزگای کوردنشینی ئیلام چەند ئەڵغام و گوللە ئارپیجی و تەقەمەنیی دیکەی ژێر گڵ دەخاتە دەرەوەی کە لانی کەم 30 ساڵ لەوە پێش لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و ڕژیمی بەعسدا بەکار هێنرابوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهۆی ئەو لافاوەوە کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای ئیلام ڕووی دا چەندین تەقەمەنی و ئەڵغامی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و ڕژیمی بەعس لە ڕووباری "کونجان چەم"ی شاری مێهران و ڕووباری "چوار"ی شاری مەلەکشایی دەرکەوتوون و تیمی ئەندازیاریی پووچەڵکردنەوەی ئەڵغام و تەقەمەنی دەستیان بە پووچەڵ کردنەوەی ئەو تەقەمەنییانە کرد.
جۆری ئەو تەقەمەنییانەی بە هۆی لافاوەکەوە دەرکەوتوون بریتین لە: گوللەی ئارپیچی و ئەڵغامی دژە تانک و تەقەمەنیی "M9" بووە.
پاش دەرکەوتنی ئەو چەند تەقەمەنییە، داوا لە هاووڵاتییانی ئیلامی کراوە ئەگەر تەقەمەنیی لەو شێوەیەیان لە پاشماوەکانی لافاودا بینی دەستی لێنەدەن و دەستبەجێ هێزە سەربازییەکان و لایەنە پێوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران