هه‌سه‌ده: تورکیا له عه‌فرین بکشێته‌وه، دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین
به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له کۆبوونه‌وه‌یێک که به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕیوه‌چوو باسی له‌وه کرد که به دوو مه‌رجه‌وه ئاماده‌ن دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له شاری كوبانێ ئاهه‌نگێكی ساز كرد و مه‌زلووم عه‌بده کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات باسی له دوو مه‌رجی ئه‌و هێزانه کرد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا و سه‌باره‌ت به دوو مه‌رجه‌كه‌یان گوتی: پێویسته توركیا له عه‌فرین بكشێته‌وه و چیدیكه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌كات.
کۆبانی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا که فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و بێرنار كۆشنه‌ر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ی بوون، ڕاشی‌گه‌یاند: سوپای سووریای دیموکرات نه‌بۆته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و كار بۆ پێشخستنی ناوچه‌كانیان و پاراستنی خه‌ڵک له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران