خبر 2019-04-09 08:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەلاحەدین دەمیرتاش:

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شکستی دەسەڵاتدرانی سیاسی تورکیا بوو

بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە زیندانی ئەدیرنەوە ئاماژەی دا بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31ی مارچی 2019ی شارەوانییەکانی تورکیا و جەختی کردەوە: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شکستی دەسەڵاتدرانی سیاسی تورکیا بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هەڵبژادرن لە دۆخێکی دادپەروەرانەدا بەڕێوەنەچوو نووسی: 95 لەسەدی میدیاکانی تورکیا لە کونترۆڵی حکوومەتدان و پارتی دەسەڵاتدار کەڵکی لە هەموو ئیمکاناتی دەوڵەتی گرت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەدەپە و حزبەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن کەمپینەکانی خۆیان لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو درێژەی دا: سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا شکستێکی گەورە بوو. بەرەی ئۆپۆزیسیۆن توانییان بە یەکگرتوویی خۆیان هەڵبژاردنێکی دیموکاتیک بەڕێوەبەرن.

سەلاحەدین دەمیرتاش زیادی دەکات: سوپاسی هەموو لایەنگرانی هەدەپە دەکەم بەتایبەت سیاسەتوانانی هەدەپە، ئەمە سەرکەوتنی هەدەپە-یە و منیچ ئەندامێکی هەدەپە-م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.