خبر 2019-04-09 08:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری هەورامانات تایبەت بۆ کوردپرێس:

بڕیارەکەی ئەمریکا پێگەی جەماوەریی سوپا بەرز دەکاتەوە

بەشی ئێران- نوێنەری هەورامانات ڕایگەیاند: ئەمریکا گەورەترین پاڵپشتیکەری تیرۆریزم لە جیهانە و بڕیارەکەی ئەم وڵاتە دژ بە سوپای پاسداران پێگەی جەماوەریی ئەم هێزە بەرز دەکاتەوە.

شەهاب نادری نوێنەری خەڵکی هەورامانات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: ئەم بڕیارەی ئەمریکا هەرچەند کە گەمژانەیە بەڵام دەبێتە هۆی بەر بوونەوەی پێگەی جەماوەریی سوپا لە جیهاندا.

ناوبراو درێژەی دا: سوپا لە ناو خەڵکەوە هەڵساوە و خەڵک هاوڕێ و هاو هەنگاوی سوپان. بۆیەش ئەم چەشنە هەوڵە نابێتە هۆی دابەزاندنی ئیرادەی خەڵک و هێزە سەربازییەکانی ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.