سه‌زایی ته‌مه‌لی: سه‌دان که‌س به‌هۆی مانگرتنه‌وه به‌ره‌وڕووی دۆخێکی خراپ بوونه‌ته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) باس له چالاکیی مانگرتنی زیندانه‌کانی تورکیا ده‌کات به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که و ڕایده‌گه‌یێنێت: 150 ڕۆژه له‌یلا گوڤه‌ن مانی له خواردن گرتووه. 150 ڕۆژه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پارتی داد و گه‌شه (AKP) بێده‌نگی نواندووه. جارێکی‌تر ڕایده‌گه‌یێنم گۆشه‌گیری تاوانێک دژی مرۆڤایه‌تییه. داواکاریی ڕه‌وای گوڤه‌ن داواکاریی ئێمه‌یشه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ده‌بێ زووبه‌زوو حکوومه‌تی تورکیا داواکاریی ڕه‌وا و یاسایی‌ی گوڤه‌ن جێبه‌جێ بکات. 150 ڕۆژه که ئه‌م چالاکییه تێکڕای جیهانی گرتۆته‌وه به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ناڕه‌زایه‌تییه‌کان نابیسێت. 7 که‌س له زینداندا گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا. سه‌دان که‌س به‌ره‌وڕووی دۆخێکی خراپ و قه‌یراناوی بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران