شەڕی چەکداری لە کرماشان چوار برینداری لێکەوتەوە
بەشی کرماشان- جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی ئنتیزامیی کرماشان ڕایگەیاند: بە هۆی شەڕێکی چەکدارییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە لە شاری کرماشان چوار کەس بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ محەمەدڕەزا ئاموویی وتیشی: ئەم شەڕە چەکدارییە ئێوارانی ڕۆژی شەممە لە شارۆچکەی جافرئاوا لەسەر مڵک و ماڵ لە نێو ئەو دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە.
ناوبراو درێژەی دا بریندارەکانی ئەم پێکدادانە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و لە کۆتاییدا شەڕەکە بە ئامادەبوونی خێرای کەڵانتەریی 17ی بێعسەت کۆتایی پێهاتووە و سێ کەس دەستگیر کران و چەکێکێ جۆری بڕنەو دەستی بەسەردا گیرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران