ته‌قینه‌وه‌یێک له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئێتیلنی ڕۆژئاوای وڵات ڕووی دا
به‌شی ئێران/ کوردی- ڕۆژی ڕابردوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئێتیلنی ڕۆژئاوای وڵات ته‌قییه‌وه که گازی پێترۆکیمیای کرماشان و چه‌ندین پێترۆکیمیای دیکه دابین ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 17ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 ده‌نگی ته‌قینه‌وه له قه‌زای فیرووزئاوای کرماشان بیسترا که په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئێتیلنی ڕۆژئاواوه بوو.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌کات که به بۆنه‌ی بارانبارینی به‌خوڕ، هه‌وره‌تریشقه و داڕمانی زه‌وی درزێک له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئێتیلنی ڕۆژئاوای وڵات که‌وتبووه‌وه که ئه‌و بابه‌ته‌ش ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌ی لێکه‌وته‌وه.
ڕووداوه‌که خه‌سارێکی گیانی و ماڵی لێنه‌که‌وتۆته‌وه چوونکه هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئێتیلنی ڕۆژئاوای وڵات مه‌ودایێکی زۆری له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی نێشته‌جێبوون و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران