HDP داوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له بینای ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه له ئه‌سته‌نبۆڵ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ساز کردبوو باسی له چالاکیی مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن و چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کوردی تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: مانگرتنه‌کان قۆناغێکی هه‌ستیاری ده‌ست پێکردووه. داواکاریی لابردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمرالی داواکارییێکی ڕه‌وایه و ئێمه بێده‌نگیی حکوومه‌ت و پارتی داد و گه‌شه (AKP) له به‌رانبه‌ر ئه‌م داواکارییه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. ده‌بێ حکوومه‌تی تورکیا زووبه‌زوو بۆ ڕێگری له مه‌رگی مرۆڤه‌کان کارێک ئه‌نجام بدات و به‌ستێنی دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی فه‌راهه‌م بکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا کرد و گوتی: له مێژووی جمهووری تورکیادا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن یاسا پێشێل نه‌کراوه. ئه‌گه‌رچی له خوله‌کانی ڕابردووش‌دا به‌ره‌وڕووی پێشێلکردنی یاسا و ڕچاو نه‌کردنی بنه‌مای هه‌ڵبژاردن بووینه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره تاکوو ئه‌م ئاسته ڕق، کینه و تووڕه‌ییمان ئه‌زموون کردووه. یه‌ک حه‌وته له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه و حوکمی فه‌رمی بۆ کاندیده‌کانمان ده‌رنه‌کراوه که له هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانمان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه. له ڕاستیدا قبووڵکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی AKP و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی HDP دووڕوویییه و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری یارییێکی نوێ دژی HDPیه.
په‌روین بوڵدان ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و گوتیشی: ئێمه هه‌روا که ده‌نگه‌کان له مووش ده‌پارێزین ده‌نگه‌کانی ئهستهنبۆڵیشمان ده‌پارێزین. کاندیده‌که‌ی CHP له ئه‌سته‌نبۆڵ به جیاوازییێکی زۆره‌وه سه‌رکه‌وتووه به‌م حاڵه‌شه‌وه به‌رده‌وامیی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ و قبووڵنه‌کردنی ئه‌نجامه‌کان پیشانده‌ری سه‌رمه‌ستیی AKP له ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵ بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه. ده‌بێ زووبه‌زوو ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌رکه‌کانی ڕاپه‌ڕێنێت و به‌رپرسیارێتییه‌کانی جێبه‌جێ بکات. گه‌ل بڕیاری داوه و کاندیده‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه. ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلا بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران