خبر 2019-04-07 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ عەزیز سنجر بیرمەندی کورد و براوەی خەڵاتی نۆبڵ کۆ بوویەوە

بەشی تورکیا- مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەردانی ئەمریکای کردووە لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لەگەڵ عەزیز سنجر بیرمەندی کورد و براوەی خەڵاتی نۆبڵ کە خەڵکی ماردینە دیداری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوشئۆغڵۆ لە دیدارەکەدا لەبارەی چالاکیە زانستی و ئاکادێمییەکانی عەزیز سنجر لەگەڵ ناوبراو گفتوگۆی کرد و هەروەها سەردانی تاقیگەی زانستگای کارۆلینای باکووری کرد کە سنجر لەو تاقیگەیەدا خەریکی کاری زانستیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتەکانیدا کە لە ئاپۆڕەی خوێندکارانی تورک لە ئەمریکا پێشکەشی دەکرد وتی: ئامانجی من لە سەردانی کردنی ئەم شوێنە دیدار لەگەڵ عەزیز سنجرە کە مایەی شانازیی میللەت و جیهانی تورکە. عەزیر سنجر بۆ میللەتی تورک و دیکەی میللەتەکان بووەتە نموونە. خوێندکارەکان دڵنیا بن کە دەوڵەتی تورکیا هەمیشە پشتیوانی ئێوەیە.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.