تورکمان داوای وەزارەتێک و چەند ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ره‌ی توركمانی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌دات، مه‌كته‌ب سیاسییەكەی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "توركمانه‌كان بهوهزارهتێك و چه‌ند ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌شدار ده‌بن".
کوردپرێس:
ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێم، بڕیاری به‌شداریكردنمان له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم داوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی لایه‌نی به‌رپرس له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه".
ناوبراو وتیشی:"پێشتر له كۆبونه‌وه‌كانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ پارتی، داوا له‌هه‌ردوو لایه‌نه توركمانه‌كان كراوه، به‌شدار بن له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیشدا، به‌ڵام تائێستا به‌شێوه‌یێكی ڕه‌سمی داوامان لێنه‌كراوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی ئاشكراشی كرد، "له‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، توركمانه‌كانی هه‌رێم به وه‌زاره‌تێك و چه‌ند ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌شدار ده‌بن".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران