خبر 2019-04-04 15:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوزاد ئەدھەم: جموجووڵی بازرگانی لە كوردستان ١٠% زیادی كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، جموجووڵی بازرگانی بەردەوام لە زیادبووندایە و لە دوای نەمانی پاشەكەوتی مووچەش ١٠% زیادی كردووە.

کوردپرێس:

نەوزاد ئەدھەم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژ بە ڕۆژ جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان لە زیادبووندایە، چونكە دۆخی ئابووریی ھەرێم ئێستا زۆر باشترە لە جاران و پەیوەندیی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغداش زۆر باش بووە و ئاسایی بووەتەوە".

ئەدھەم گوتی: "زیادبوونی جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان لەبەر دوو ھۆكارە، ئەوانیش بریتین لە یەكخستنی پێناسەی گومرگی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق، كە ئێستا بازرگانانی ھەرێمی كوردستان بەبێ ئەوەی گومرگیان لێ وەربگیرێت كەلوپەل بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەگوازنەوە، ھۆكاری دووەمیش لادانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانە، كە ئەمەش وای كردووە جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان زیاد بێت."

ئەدھەم دەشڵێ: "لە دوای نەمانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان ١٠% زیادی كردووە و زیادبوونەكەش بەردەوامە، چونكە دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان لە باشبوونی بەردەوامدایە."

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.