تورکیا هێزی کۆماندۆ دەنێرێتە سنووری سووریا
به‌شی تورکیا- ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا ڕای‌گه‌یاند که سوپای ئه‌و وڵاته هێزی پشتیوانیی کۆماندۆی بۆ یه‌که سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا ڕه‌وانه کردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا بڵاوی کرده‌وه که سوپای ئه‌و وڵاته هێزی کۆماندۆی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کرد و یه‌که‌کانی کۆماندۆ و ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌کان که له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی تورکیاوه ڕه‌وانه کرابوون گه‌یشتنه هاسای سه‌ر به پارێزگای هاتای.
شایانی باسه؛ ئه‌و کاروانه سه‌ربازییه له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له ناوچه‌ی هاسای به‌ره‌و ناوچه‌ی سنووری که‌ریکخان ڕۆیشتوووه که ئامانج له ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و هێزانه پشتیوانی له یه‌که سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنووره‌کانی سووریا ڕاگه‌یێندراوه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران