بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی سێڵاو؛
سوپای عێراق خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ڕێوشوێنه پێویسته‌کان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سێڵاو له تێکڕای ناوچه‌کانی ئه‌م وڵاته گیراوه‌ته‌به‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه سوپای عێراق خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ ده‌ڵێت: سوپای عێراق به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی لافاو له ناوچه‌کانی عێراق ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆته‌به‌ر و خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: به دوای بارینه به‌خۆڕه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوو فه‌رمانده‌ییی هێزی ئاسمانیی سوپاش هه‌ندێک پڕۆژه‌ی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ قه‌یرانه گریمانه‌کراوه‌کان ئاماده کردوووه و ژماره‌ی فڕۆکه‌کانی فریاکه‌وتنی له نزیکی ناوچه لافاولێدراوه‌کان زیاد کردوووه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران