خبر 2019-03-09 05:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش ئاوی دیجلە دەگرینەوە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا جارێكی دیكە ئاوی ڕووباری دیجلە كەم دەكەنەوە بۆ پڕكردنی بەنداوی ئەلیسو.

کوردپرێس:

لە وتارێكدا لە شاری ماردین ئەردۆغان باسی لەوە كرد، داهاتی ساڵانەی بەنداوی ئەلیسۆ نزیكەی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارە و ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی ساڵدا جارێكی تر ئاوەكە دەگرنەوە.

بەنداوی ئەلیسو لە سەر ڕووباری دیجلە دروست كراوە و دەتوانێت 21 ملیار مەتر سێجا ئاو كۆ بكاتەوە.

ساڵی ڕابردوو بۆ یەكەم جار توركیا بەنداوەكەی پڕ كرد و بەوەش ئاوی ڕووباری دیجلە زۆر كەم بووەوە و عێراقیش ناڕەزایەتیی دەربڕی، كە ئاوی پێویست ناگاتە ناوچەكانی باشووری عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.