خبر 2019-03-09 05:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی داراییی هەرێم: بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران لەمساڵدا دەست پێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە ڕایگەیاند: بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران لەمساڵدا دەست پێدەکاتەوە و دەشلێت یاداشتێک بۆ ئەو مەبەستە خراوەتە بەردەم سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

کوردپرێس:

رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم بەمیدیای پارتیی راگەیاندوە دوای هەڵوەشانەوەی بریاری ژمارە 64ی ساڵی 2016 تایبەت بەهەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچە، فەرمانبەران دڵنیا دەكەینەوە كە لە مساڵدا پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كەمەبەستی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و دەست­پێكردنەوەی ئەو هەنگاوە یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كردووە و چاوەروانی وەڵامی یاداشتەكە دەكەن كە دواتر لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران بریاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت.

ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند حكوومەتی ئیتیحادیی بریاری ناردنی 522 ملیار دیناری مانگانەی بۆ فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە لە هەرێم داوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكرێت بەبێ پاشەكەوت.

وەزیری دارایی پەیامێكیش ئاراستەی بەڵێندەران دەكات و ئاشكرای دەكات كە هەوڵ دەدرێت لە چەند مانگی داهاتوودا بڕی 100 ملیار دۆلاری دیكەش بۆ بەلێندەران بە مەبەستی خستنەوە گەڕی پرۆژەكان تەرخان بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.