به‌فه‌رمی کردنی ده‌روازه‌ی کێلێ به‌نده به په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و سنووره
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه کرد که مورته‌زا عه‌بادی له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپرسانی سه‌رده‌شت کۆ بۆته‌وه و ئاماژه‌ی به پته‌وکردنی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کان بۆ به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کێلێی سه‌رده‌شت کردوووه و ڕای‌گه‌یاندوووه: دوژمنان هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ئابووری ته‌واو عه‌یار دژ به ئێران ساز بکه‌ن که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش پێویستی به هه‌وڵ و تێکۆشانی گیانبازانه‌ی به‌رفراوان هه‌یه هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی زۆر له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دێته‌دی و ئێمه‌ش ده‌بێ ئاسانکاری بۆ کاروباره‌کان بکه‌ین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به دیداری ئه‌مدواییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق کرد و ڕای‌گه‌یاند: به‌ستێنی پێویست له وڵاتی عێراق بۆ به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کێلێ ڕه‌خساوه هه‌رچه‌ند که پڕۆسه‌ی به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی سنووره‌کان پڕۆسه‌یێکی درێژخایه‌نه به‌ڵام بۆچوونی ئیجابیی به‌رپرسانی باڵا له‌وان سه‌رۆک کۆماری عێراق کاروباره‌کانی به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کێلێ ئاسانتر ده‌کات و له‌پێناو سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دراوسێکانه که به‌ستێنێکی باش بۆ که‌رتی تایبه‌تی ئێران له‌پێناو ته‌عامول له‌گه‌ڵ دیکه‌ی دراوسێکان ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌ر بۆیه هیوادارین بازرگانان و به‌رپرسانی شاره سنوورییه‌کان به مه‌به‌ستی که‌ڵک وه‌رگرتنی گونجاو له‌و به‌ستێنه، به‌رنامه‌داڕێژی و پۆتانسییه‌لی عێراق به هه‌ند وه‌ربگرن بۆ هه‌بوونیان به پردێکی په‌یوه‌ندیی دابین‌کردنی کاڵاکانی ئێران.
کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێران ساڵیانه نزیک به 13 ملیار دۆلار به‌رهه‌می نه‌وتی و نانه‌وتی بۆ عێراق ده‌نێرێت و ته‌ئکیدی کرده‌وه: بازرگانان سوود و زیانه‌کانیان به‌راورد بکه‌ن و به‌رنامه‌داڕێژی پێویست بکه‌ن بۆ دروست‌کردنی هاوسه‌نگی له نێوان هاورده و هه‌نارده و دابین‌کردنی به‌شێک له پێداویستیی وڵات له ڕێگای عێراقه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان هاورده و هه‌نارده‌ی عێراق و ئێران که‌موکۆڕییێکی گه‌وره‌یه که ده‌بێ هه‌موار بکرێته‌وه.
مورته‌زا عه‌بادی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کان بۆ به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کێلێ کرد و گوتیشی: نابێت چاوه‌ڕوان بین ده‌روازه‌ی کێلێی سه‌رده‌شت به‌فه‌رمی بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کان درێژه‌ی ببێت به‌ڵکوو به‌عه‌کسه‌وه به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره به‌ستراوه به گه‌شه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
ناوبراو نه‌بوونی چالاکیی به‌رده‌وامیی شه‌وانه‌ڕۆژی بازاڕچه، هێواشی له ده‌ربازکردنی بارهه‌ڵگره‌کان، نه‌بوونی ژێرخانی پێویست، کارانه‌بوونی کارته بازرگانییه‌کان، که‌مبوونی هێزی گومرگ، ڕۆژانی پشوو، پاک نه‌کردنه‌وه‌ی بازاڕچه له به‌فر، داخستنی پێشوه‌ختی ڕۆژانه‌ی بازاڕچه له‌لایه‌ن ئێران و نه‌بوونی لایه‌نی عێراقی له سنووره‌که‌ی به گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی بازاڕچه‌ی کێلێ ڕاگه‌یاند و جه‌ختی کرده‌وه: له ئابووردا هیچ یه‌ک له وڵاتان خۆیان له یه‌کتر به بێ‌نیاز نازانن به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌یه‌که‌وه به‌ستراون و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوکاری ده‌که‌ن که بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌کرێ له‌و پۆتانسییه‌له که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
ناوبراو له کۆتاییدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاسانکاری له کاروباری بازرگانیی چالاکوانانی ئابووری و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی باش و گونجاو له ده‌فرایه‌تییه‌کان کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه قایمقامی سه‌رده‌شتیش ڕای‌گه‌یاند: بازاڕچه‌ی فه‌رمیی کێلێ ده‌فرایه‌تییێکی سه‌رده‌شته بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و له بارودۆخی ئێستادا به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌لی کار پێویسته ئه‌و سنووره به گومرگێکی فه‌رمی بگۆڕدرێت.
ئه‌قسا نه‌خشی‌پوور ئاماژه‌ی به بابه‌تی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران کرد و گوتیشی: ئه‌گه‌ر ڕێککاری پێویست له بازاڕچه‌ی کێلێ بگیردرێته‌به‌ر به ڕچاوکردنی یاسا و ڕێسا بازرگانییه‌کانی ئێران، ئه‌م سنووره ده‌توانێت پۆتانسییێلێکی باش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆ زاڵمانه‌کان بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: سنووری کێلێ ده‌ورێکی کارا ده‌بینێت له هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌کان و هاورده‌ی ماده‌ی سه‌ره‌تاییی ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان یان ئاڵوگۆڕکردنی کاڵا له‌پێناو ڕه‌خساندنی هه‌لی کار.
نه‌خشی‌پوور هیوای خواست که به هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رپرسان به‌ستێنی پێویست فه‌راهه‌م بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سنووری کێلێ وه‌ک ده‌فرایه‌تیی هێزه‌کی له‌پێناو گه‌شه‌ی شار و ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری باشی بازرگانی و خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌شه‌ی بژێوی خه‌ڵک به‌کار بهێندرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران