تورکیا چاوه‌ڕوانه ئه‌مریکا لقی سووریی PKK به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بزانێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ی به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وه‌سف کرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌مریکا هه‌مان هه‌ڵوێستی که له‌باره‌ی PKK هه‌یه له‌باره‌ی لقی سووریی ئه‌و گرووپه واتا YPG/PYDش بیگرێته‌به‌ر.
حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتیشی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کردوووه که گرووپی تیرۆریستیی PKK که له ساڵی 1997وه وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی ده‌ناسرێت، هێشتا له لیستی گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌کاندا بێت. له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئیراده‌ی ته‌واو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی PKK کراوه. ئێمه داوا له ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی خۆمان ده‌که‌ین ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ لقی سووریی PKKش بگرێته‌به‌ر.
شایانی باسه؛ نووسینگه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندبوو: له دوو ده‌یه پێش ئێستاوه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ناوی په‌که‌که‌ی له لیستی گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌کان داناوه له‌گه‌ڵ تورکیا و دیکه‌ی هاوپه‌یمانانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌که‌که هاوکاری کردوووه. ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆیه‌تی هه‌مبه‌ر هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا هاوپه‌یمانیی ئه‌ندامی ناتۆی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاره‌کانی په‌که‌که به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی سه‌رمایه له ئه‌ورووپا و دیکه‌ی شوێنه‌کان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران