نابێ کوردی سووریا متمانه به ئه‌مریکا بکات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یێکی زۆر له بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گیرا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی 2500 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریا و کارتێکه‌ری نه‌رێنیی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر شوناسی کوردی سووریا، ناوبراو بڕیاری دا که 400 هێزی خۆی له باکووری سووریا بهێڵێته‌وه.
حه‌وته‌نامه‌ی ئینگلیزی زمانی ئه‌هرام ویکلی له یادداشتێکدا نووسیی: ئاشکرا نییه که ئه‌مریکا ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات و کوردی سووریا به‌جێ نه‌هێڵێت.
ئه‌هرام ویکلی به‌جێهێشتنی کوردی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکا له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی تره‌مپ وه‌بیری کوردی سووریا ده‌هێنێته‌وه و ده‌نووسێت: دۆناڵد تره‌مپ نه‌ک له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن کورده‌وه پشتیوانی کرد و نه‌ک ڕێگری له ده‌رکردنی هێزی پێشمه‌رگه له که‌رکووکی کرد.
ئه‌و حه‌وته‌نامه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کوردی سووریا متمانه‌یان به به‌ڵێنی تره‌مپ نییه و پێیان وایه هیچ گه‌ره‌نتییێک نییه که تره‌مپ دووباره بڕیاره‌که‌ی نه‌گۆڕێت و به ته‌واوه‌تی هێزه‌کانی له سووریا نه‌باته ده‌ره‌وه.
ئه‌هرام ویکلی هۆشداری داوه هه‌بوونی 400 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له باکووری سووریا ناتوانێت ڕێگری له هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بکات. ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا ئه‌وا ئه‌مریکا به بۆنه‌ی کورده‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆی خۆی ناکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران