دادگای سلێمانی حوکمی زیندانی به سه‌ر سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌دا سه‌پاند
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار باس له ده‌رکردنی حوکمی زیندان بۆ سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌کات به تۆمه‌تی په‌لامار بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له هه‌رێمی کوردستان به مه‌وازین نیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی ئاداری 2019 دادگای شاری سلێمانی حوکمی زیندانی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رکرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت باسی له‌وه کرد که حوکمی زیندانی‌کردنی عه‌بدولواحید به تۆمه‌تی هێرش‌کردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ناوبراو ده‌رکراوه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که حوکمه‌که به‌پێی ماده‌ی 229ی یاسای هه‌رێمی کوردستان ده‌رکراوه که تێیدا بۆ سووکایه‌تی یان هه‌ڕه‌شه له فه‌رمانبه‌ران و دیکه‌ی ڕاسپێردراوانی ده‌وڵه‌ت حوکمی زیندان له‌به‌رچاو گیراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران