به‌شیر حه‌داد: پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی پێشکه‌شی په‌رله‌مان نه‌کراوه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له 5ی ئاداری 2019وه ده‌ست پێده‌كات و ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه ده‌خرێته وه‌رزی دووه‌مه‌وه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان هاتوون یاخود ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا ماونه‌ته‌وه دراوه به حكوومه‌ت تا بۆمان دیاری بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی خۆی."
ناوبراو گوتیشی: "له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ته‌واو كردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان ده‌بێت چوونكه لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان هه‌ڵبژێردراون و ته‌نها سه‌رۆكی لیژنه‌كان ماون بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه سه‌ر كار و ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ی له پێكهاته‌ی كابینه‌دا ماون هه‌وڵ ده‌درێت ته‌واو بكرێن."
به‌شیر حه‌داد سه‌باره‌ت به پرسی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له ناو خاكی عێراق و داواكاری كشانه‌وه‌یان گوتیشی: "پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ک پرۆسه‌ی فه‌رمی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان نه‌كراوه به‌ڵام باس و خواست هه‌یه كه واژۆ كۆ بكرێته‌وه و بكرێته كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵام به بۆچوونی من پڕۆژه‌بڕیارێک ده‌بێت بۆ دیاری كردنی كار و ئه‌ركی هێزه بیانییه‌كان له خاكی عێراقدا. ده‌ركردن نییه چوونكه یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه و هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران به‌هۆی ئاسایش و ئه‌منییه‌ته‌وه داوای بوونی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن چوونكه پێیان وایه بۆشایی دروست ده‌بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران