خولووسی ئاکار: YPG/PKK ئامێرێک بۆ تێکدانی یه‌کده‌نگیی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان کورد و تورکه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ تیرۆریزم کرد و گوتی: ئێمه ته‌نها شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزم ده‌که‌ین. هه‌روا که داعش هیچ په‌یوه‌ندییێکی به ئیسلامه‌وه نییه، هیچ کاتێک PKK و YPGش ناتوانێ ببێته نوێنه‌ری برا کورده‌کانمان. YPG/PKK گرووپگه‌لێکی تیرۆریستین. شه‌ڕی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا ته‌نها و ته‌نها له‌گه‌ڵ تیرۆریستاندایه. کورد برای ئێمه‌یه. ئێمه هیچ کارێکمان له‌گه‌ڵ مرۆڤه بێتاوانه‌کان نییه و نابێت. کورد و تورک بران. ئێمه له‌وه‌ته‌ی ھه‌زار ساڵه‌وه له یه‌ک جوگرافیاداین و یه‌ک نان به‌ش ده‌که‌ین. ئه‌م بێ‌ئه‌خلاقانه ئامێرێک بۆ تێکدانی یه‌کده‌نگیی نێوان کورد و تورکن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: تیرۆریستان له ڕه‌هه‌ندێکی به‌ربڵاوه‌وه له‌ناو براون. له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان به‌ره‌نگاری گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌ک YPG/PKK ده‌بینه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان تاوه‌کوو له‌ناوبردنی دوایین تیرۆریست له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌ی هه‌یه. هیچ کاتێک ئیزنی پێکهێنانی ڕێڕه‌وی تیرۆر له سنووره‌کانی باشووری خۆمان له‌گه‌ڵ باکووری سووریا ناده‌ین. جیهان ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌یه و له تێکڕای دانووستانه‌کانمان جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردوووه. ئێمه چاوی ته‌ماحمان نه‌بڕیوه‌ته خاکی هیچ وڵاتێک به خاکی سووریا و عێراقه‌وه بگره تاوه‌کوو خاکی وڵاتانی دراوسێ. بابه‌تی گرنگ بۆ ئێمه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریزمه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران