خبر 2019-03-03 07:22 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ بە چ شێوازێک ڕاپۆرت وەردەگرێت

بەشی جیهان- گۆڤاری پۆلیتیکۆ دەنووسێت بەهۆی ناکارەمەیی ناوەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاری ترەمپ لەبارەی پڕچەک کردنی هێزە کوردەکانی سووریا چەند مانگ دوا کەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ناوەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەسەرەتای دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات و دەنووسێت بشێوە و بێ‌نەزمیی دەسەڵاتی ترەمپ لەسەرەتای دەستپێکی کارەکەی پرسی پڕچەک کردنی کوردانی سووریای دواخست.

پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت حکوومەتەکەی باراک ئۆباما لەبارەی بڕیاردان بۆ ناردنی چەک بۆ کوردەکانی سووریا بەمەبەستی وەرگرتنەوەی شاری ڕەقە لە ساڵی 2017 خۆی بوارد بەڵام لەسەرەتای دەسەڵاتی ترەمپ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕاسپێردرا ڕاپۆرتێک لەسەر هێزە کوردەکانی سووریا بنووسێت. ئەڵبەت گۆڤارەکە ئاماژە دەدات کە دوا خستنی بڕیاردان لەبارەی ناردنی چەک لەسەر داوای مایکل فلین بووە کە پاش هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەڵبژێردرا.

دوو فەرمانبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێن: ئەم ناوەندە دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ خێرا ڕاپۆرتێکی 10 لاپەڕەیی لەسەر قازانج و زەرەری ناردنی چەک بۆ کوردەکانی سووریا بۆ مایکل فلین و جێگرەکانی ناردووە.

ڕاپۆرتەکە لە درێژەدا دەنووسێت: بەڵام فلین ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتبووی ڕاپۆرتەکە زۆرە و دەبێت کورت بکرێتەوە بۆیەش فەرمانبەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەمریکا ڕاپۆرتەکەیان بۆ 5 لاپەڕە کەم کردەوە. بەڵام ڕاوێژکارەکەی ترەمپ ئەوەشی قبووڵ نەکرد و فەرمانی کرد ڕاپۆرتەکە دەبێت لە گرتەیێکی کورتدا کۆتایی پێبێت، چوونکە سەرۆک کۆماری گرتەی پێیخۆشە و خوێندنەوەی ڕاپۆرت ئەوەش لەسەر کوردەکان بۆ ئەو تاقەت پڕووکێنە.

بۆیە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گرتەیێکی کورتی لەسەر قازانج و زیانی پڕچەک کردنی کوردەکانی سووریای فەراهەم کرد و ڕادەستی سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، وێڕای ئامادە بوونی ئەو ڕاپۆرتەش بڕیاردان لەسەر پرسەکە دوا کەوت ئەوەش بەبۆنەی لاوازیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بوو.

پۆلیتیکۆ دەنووسێت ئەم پڕۆسە تا مانگی ئایاری 2017 درێژەی بوو و لەم مانگەدا ترەمپ فەرمانی پڕچەک کردنی کوردانی سووریای دەرکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.