قه‌یووممان بۆ شاره‌وانییه‌کانی HDP دیاری کرد و شاده‌ماری PKKمان بڕی
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا که سه‌ردانی بایبۆرتی کردوووه له لێدوانێکدا باسی له بابه‌تی دیاری‌کردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) کرد و گوتی: ئێمه بۆ ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی که له‌لایه‌ن HDPوه به‌ڕێوه ده‌برا و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ PKK بوو قه‌یووممان ده‌ستنیشان کرد و جارێکی‌تریش ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه که به‌و کاره شاده‌ماری PKKمان پچڕاند. شاره‌وانییه‌کانی HDPی ناو تورکیا سه‌رجه‌م پشتیوانییه لۆجستیکییه‌کانیان بۆ کادێری PKK دابین ده‌کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: پارتی دیموکراتی گه‌لان به‌و بۆنه‌وه که قه‌یووممان ده‌ستنیشان کردوووه تووڕه‌یه به‌ڵام پێش له ئێمه قه‌ندیل قه‌یوومی بۆ شاره‌وانییه‌کانی ئه‌وان دیاری کردبوو. ئه‌گه‌ر بڕوا ناکه‌ن پرسیار له ئه‌حمه‌د تورک بکه‌ن که جارێکی دیکه له بازنه‌ی ماردینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو کاندید بوووه. پرسیار له ناوبراو بکه‌ن له کاتێکدا پۆستی شاره‌وانی به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌و تیرۆریسته ته‌مه‌ن 17-18 ساڵه‌ی که ئه‌حمه‌د تورک جگه‌ره‌که‌ی بۆ داده‌گیرساند کێ بوو؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران