تەقینەوەیێک لە ئەستەمبۆڵ کوژراوێکی لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- بەهۆی تەقینەوەی خانوویێک لە ناوچەی چکمجەی ئەستەمبۆڵ هاووڵاتیێێکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی NTVی ڕایگەیاند: بەگوێرەی زانیارییەکانی قایمقامێتیی ئەستەمبۆڵ، چەند خولەک پێش ئێستا لە خانوویێک لە ناوچەی چکمجەی ئەستەمبۆڵ تەقینەوەیێکی بەهێز ڕوویدا و بە هۆی تەقینەوەکەوە هاووڵاتیێکی ئەو شارە گیانی سپارد.
هێزەکانی پۆلیس و فریاکەوتنی خێرا بۆ شوێنی تەقینەوەکە گواستراوەنەتەوە و هەوڵەکانیان درێژەی هەیە.
تا ئەم کاتە هۆکاری تەقینەوەکە نادیارە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران