خبر 2019-02-20 12:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی تر بەرزاییەکانی مەتین-یان لە ناوچەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی سبەی ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەریەکە لە چیای مەتین و گۆندەکانی سیگێر و کوهرێزى ناوچەی نێروەیان بۆردوومان کرد.

تائێستا هیچ ئاماژەیێک نییە بۆئەوەى بۆردوومانەکان زیانی گیانیان لێکەوتبێتەوە، بەڵام زیانى ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە و دووبارە ترس و دڵەڕاوکێکى لاى خەڵکى سنوورەکە درووست کردوە.

سوپای‌ توركیا ناوبه‌ناو به‌نیانووی‌ لێدان له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆردوومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ بێماڵ و حاڵ بوون و زیانێكی‌ ماددی‌ زۆریش به‌ر سامانی‌ كشتوكاڵ كه‌وتووه‌ له‌و ناوچانه.

کۆدی هەواڵنێر: 60113‌

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.